ProZ.com translation contests » Propose a source text » Kurdish source text proposed by adnan ali


In order to determine which proposed source texts are the suitable for use in ProZ.com contests, proposers and participants are encouraged to "highlight" (like contest entry tagging) and discuss proposed source texts. A good contest source text should pose a reasonable challenge to translators, while allowing for "separation". Refer to the "Propose a source text" overview page for all source text proposal guidelines.

The flute player

هەمیشە بەو جۆرە لە سروشتم روانیوە کە هەرگیز پیر نابێت و بەردەوام سەوزە .بەو مانایەی هونەرمەند دەتوانێت بە شێوەیەکی

نە بچڕاو لە ژینگەو دەوروبەر بابەتی زیندوو بۆ وێنەکێشان بدۆزێتەوە. هەوکە ، لە دونیای هونەردا ریالیزمی تازە وەکو پۆست مۆدێرنیزم بە تەوژمی توند رچکەی بەستووە .منیش لە منداڵیمەوە هەر شەیدای ئەو رستە بوومەو دونیای هونەرم بە ریالیزم بەستۆتەوەو زۆربەی کاتی خۆم ئێستاشی لەگەڵدابێت بە هێلکاریی بەسەر دەبەم.

روونە، وێنەی پۆرترەیت و فیگەر لە گرانترین بەشی وێنەکێشان دەژمێردرێن . هەموو وێنەکێشێک تووخیان ناکەوێت ، بەڵام لای من بوونە بە کێشمەکێش وخۆ دۆزینەوە لە رێی بەرهەمهێنانی تابلۆیەکەوە . بلوێرژەن ، نموونەیە کە لە و تابلۆیانەی کاتێکی زۆرم تێدا خەرج کردووە چونکە وردەکاریی زۆری لە خۆ گرتووە و بە بۆیەیەکی دەگمەن کێشراوە .

سەرەتای دەست پێکردن ، سکێچێکی وردو کامڵم بۆ ئەنجامداو گواستمەوە سەر بۆردێکی تایبەت ( illustration board ) ئەم بۆردە تا رادەیەکی باش توندوتۆڵەو بۆ کارەکەی من زۆر لە بارەو کوالەتیشی لە بانەوەیە . هەر لە دەسپێکدا بڕیارم دا بە بۆیەی گواش بیکێشم ، ئەم بۆیەیە مێژوویەکی دێرینی هەیە بەڵام لەبەر ئەوەی گرانە وێنە کێش بەسەریدا بخێوێت ، زۆر بە کەمی بەکار دەهێنرێت ، بەڵام من هەر لە منداڵیمەوە کارم پێی کردووەو ئالوودەی بوومە ، بەو پێیە زۆر بە تامەزرۆییەوە بەسەر تابلۆدا دەیکێشم و چێژی لێدەبینم .

ژێدەری ئەم تابلۆیە فۆتۆیەک بوو ، راستییەکەی من دەقاو دەق نەم گواستۆتەوە و بگرە گۆڕانکاریی گەورەشم تێدا ئەنجامداوە ، چونکە هەندێ بەشی فۆتۆگراف لەگەڵ ئیستاتیکای تابلۆدا یەک ناگرنەوە . ئەمە سەرباری ئەوەی هەوڵم داوە خۆم بەدوور بگرم لە لاسایی کردنەوەی فۆتۆکە ، کتومت وەکو خۆی . زۆر بە هۆشەوە کارم لەسەر روخساری ژەنیارەکە کردووە ، مەبەستم بووە دەربڕی ئەو هەستە ناسکەی فیگەرەکە بم کە لە دەمو چاویەوە دەدرەوشێتەوە ، بە کوڵم و گوپیدا دەردەکەوێت لە کاتی ژەنیندایە !!

بە نیاز، باک گراوندەکەم تاریک و تۆخ کێشا ، تاوەکو کەسەی ژەنیارەکە و تیرۆژی سەر بەدەنی بە جوانی دەربکەون . هەروەها بە شێوەیەکی ئازا فڵچەم بە کاربرد و خوازیار بووم خۆم لە لووسی دەرباز بکەم و شەکڵێکی چاپووکتر بە پۆشاکەکەی بەری بدەم . بینەر لە میانی ئەم تابلۆیەوە بزووتی دەست و پەنجەی هونەرمەند بە جٶرێکی سەرسوڕهێنەر دەبینێت . بەراستی وەستایانە پەنجەکانی بەسەر کونەکانی بلوێرەکەدا دەبزوێنێت ، هەر لەدوورەوە دیارە ئاوازێکی رەسەنی کوردی دەژەنێت . گیان و لاوێنی خۆی وەکو جمک بە هەناسەیەکی سارد بۆ رۆژگاری بەسەرچوو لە لوولەی شمشاڵەکەیەوە سەردەکەن !
  • No positive highlights


General notes about this proposed source text

Discussion about this source text as a whole.
Rank by:
Please log in to comment.